فرۆکەکانی ئەمەریکا شەڕی سەربازگەی عەین ئەسەدیان یەکلایی کردەوە

فرۆکە جەنگیەکانی ئەمەریکا ( ئەپاتشی)و عێراق پرسی پاراستنی سەربازگەی (عەین ئەسەد)یان یاکلاییکردەوەو نەیان هێشت داعش کۆنترۆڵی ئەو سەربازگە ستراتیژیەی پارێزگای ئەنبار بکات.

بەرپرسێکی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار کەناوی عەزیز خەلەفە بە کەنالی ئەلعەرەبییەی راگەیاند: هێزە ئەمنییە عێراقییەکان توانیویانە کۆنترۆڵی بەغدادی بکەنەوەو بەدەیان چەکداری داعش بکوژن.

ئەو بەرپرسە لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت" بەیانی ئەمرۆ هێزە عێراقییەکان بە پاڵپشتی فرۆکەکانی هاوپەیمانان و فرۆکەکانی عێراق هێرشیان کردۆتە سەر شارۆچکەی بەغدادی و هەموو دائیرە حکومییەکانیان ئازاد کردووە بە بینایەی شارەوانی و بنکەی پۆلیس و رەگەزنامەو باری شارستانیەوە".

عەزیز خەلەف ئەوەی ئاشکرا کردووە کە فرۆکەکانی ئەپاتشی دەوری گەورەیان بینیوە لە یەکلاییکردنەوەی پارسەنگی شەڕەکەدا.



PM:05:30:14/02/2015