بۆ جارێکی تر قه‌یس خه‌زعه‌لی سه‌رکرده‌ی میلیشیای عه‌سائیب ئه‌هل حه‌ق که یه‌کێکه له‌گرووپه چه‌کداره‌کانی ناو گردبوونه‌وه‌ی شیعه هێرش ده‌کاته سه‌ر بارزانی.
قه‌یس خه‌زعه‌لی که نزیکی مالکی و گرووپه چه‌کداره‌که‌ی به ده‌ستکێشی ئێران داده‌نرێت له عێراقدا له‌سه‌ر رێگا نه‌دانی بارزانی که میلیشیا شیعه‌کان بچنه ناو که‌رکوکه‌وه، ده‌ڵێت" ئێمه گوێ له‌و ناگرین ئێستا بڕیارمان نییه، که‌ی بڕیارمان هه‌بوو ده‌چینه ئه‌و شاره‌و بارزانیش له‌به‌رده‌م هێزه‌کانماندا هه‌ڵدێت".
هه‌روه‌ها خه‌زعه‌لی ده‌ڵێت" ئه‌وه ئێمه نین له‌به‌رده‌م داعش دا هه‌ڵهاتووین، ئه‌وه بارزانییه".
خه‌زعه‌لی ئه‌م قسانه له رۆژێکدا ده‌کات که ئه‌گه‌ر فرۆکه‌ی ئه‌پاتشی ئه‌مه‌ریکی نه‌بوایه هه‌ر له‌و رۆژه‌دا گه‌وره‌ترین سه‌ربازگه‌ی عێراق (عه‌ین ئه‌سه‌د) له ئه‌نبار له‌لایه‌ن داعشه‌وه کۆنترۆڵ ده‌کرا.