13 حاڵەتی ئەنفلۆنزای باڵندە لە سەیدسادق تۆماركراوە
سەیدسادق
لەقەزای سەیدسادق 13 حاڵەتی نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندە تۆماركراوە‌و بە وتەی پزیشكان یەكێك لەو توشبووانە گیانی لەدەستداوەۆ تا ئێستاش روون نیە چ جۆرە ئەنفلۆنزایەكە.
ئەمرۆ دووشەممە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا سه‌لمان ساڵح، پزیشك له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید شه‌وكه‌ت رایگه‌یاند: تاکو ئێستا ئامارێكی دروست سه‌باره‌ت به‌توشبوانی ئه‌نفلۆنزای باڵنده له‌سه‌یدسادق له‌به‌رده‌ستدا نیه، به‌ڵام (12) كه‌س ئێستا له‌نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید شه‌وكه‌ت له‌ژێر چاودێریدان و گومانی توشبونیان بە ئەنفلۆنزا لێدەکرێت.
وتیشی: "شه‌وی رابردوش مندالێكی تەمەن (دو) ساڵ بە گومانی هه‌مان نه‌خۆشی گیانی له‌ده‌ستداو تائێستاش رون نیە توشی چ جۆرە ئەنفلۆنزایەک بوەو پشکنینەکانمان رەوانەی بەغدا کردوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئه‌و ده‌رمان و پێداویستیانه‌ی بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه دابین كراوه، وه‌ك پێویست نیه و داوای دابینكردنی ده‌رمانی زیاتر ده‌كه‌ن.
PM:01:55:16/02/2015