زیاتر لە 300 گوندی كۆبانێ ئازاد كراون
پێشنیوەرۆی ئەمرۆ شەڕڤانانی یەپەگە‌و یەپەژە لە هێرشێكدا بۆ سەر مۆڵگەكانی داعش توانیان دوو گوندی گرنگ‌و ستراتیژی دەوروبەری كۆبانێ رزگار بكەن‌و تا ئێستا زیاتر لە 300 گوند لەلایەن هێزە كوردییەكانەوە ئازاد كراون.
ئاری هه‌ركی چالاكوانی سیاسی راگه‌یاند: له پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه له باشووری هه‌رێمی كۆبانێ، شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه توانیویانه گردی سێ دێ له تیرۆرستانی داعش پاكبكه‌نه‌وه‌و كۆنترۆڵی بكه‌نه‌وه، كه تێیدا 11 داعشیان كوشتووه، یه‌كێكیان ئه‌میری داعش بووه له‌و ناوچه‌یه‌و ناوی (ئه‌بو بیلال حه‌به‌شی) بووه، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك داعشیشیان برینداركردووه.
هاوكات فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه له كۆبانێ عه‌مید (موسڵیح زێباری) به ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "پێشڕه‌وییه‌كانی شه‌ڕڤانان به پشتیوانیی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له كۆبانی به‌رده‌وامی هه‌یه و ته‌نیا 50 گوند ماون ئازاد بكر‌ێن، له رۆژهه‌ڵات ته‌نیا سێ گوندی كوردان ماون به ناوه‌كانی (عیدانیه و جرن و ئاخ باش) و له رۆژئاوایشەوە نزیكه‌ی 40كم چووینه‌ته پێش، گونده‌كانی (قرانه و كاشاشه‌رقه‌لێ و جوبنه و زه‌كه‌ریا و گۆبه‌له‌ك و قۆجه‌ل)ـیش ئازاد كراون و له گوندی مشكۆیش شه‌ڕ هه‌یه، هه‌ر له‌وێ چه‌ند گوندێكی تر بۆردوومان ده‌كه‌ین وه‌كو (به‌یازیه و زۆرمغار و شیوخ) و له باشووریشەوە گونده‌كانی (كون حه‌فتیار و كه‌رۆك و گه‌ردی) له‌گه‌ڵ دوو قه‌ڵای تر و چه‌ندین گردی به‌رز و ستراتیژی ئازاد كران و، گونده‌كانی (خه‌رۆش و عه‌ین عیسا و مه‌فره‌ق جه‌له‌بی) تۆپباران ده‌كه‌ین."
PM:03:36:16/02/2015