جێگری پارێزگاری سلێمانی دیاریكرا
ئه‌مڕۆ 19-2-2015 ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجامداو چه‌ند پرسێكی گرنگیان تاووتوێكرد كە یەكێك لەوانە دیاریكردنی جێگری پارێزگاری سلێمانی بوو كەبەر بزوتنەوەی گۆڕان كەوت.
بە پێی زانیارییەكانی سپی میدیا لە‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی پارێزگای سلێمانیدا, به‌ڕێكه‌وتنی هه‌ردوو فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان‌و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی, سه‌ردار قادر وه‌ك جێگری د. ئاسۆ فه‌ره‌یدون پارێزگاری سلێمانی ده‌ستنیشانكرا.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیار درا كۆتایی ده‌هێنرێت به زیاده‌ڕه‌وی بۆ سه‌ر موڵكه‌كانی شاره‌وانی، هه‌م له‌ناو سه‌نته‌ری بازاڕ‌و هه‌م له شوێنه گشتییه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانیش.
هاوكات لەكۆوونەوەكدا تاووتێكردنی پرسی گۆڕینی بەڕێوەبەر گشتییەكان لەلایەن ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی سپێردراوە بە به سێ لیژنەی یاسایی، سكاڵا‌و لیژنه‌ی كارگێڕی و دارایی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش نووسراوی خۆیان له‌وباره‌یه‌وه ئاماده بكه‌ن.
له‌ئێستاشدا هه‌ر چوار فراكسیۆنی (یه‌كێتی, گۆڕان, پارتی‌و خزمه‌ت), سه‌رقاڵی گفتوگۆ‌و سازانن له‌باره‌ی پۆسته ئیداریه‌كانی پارێزگای سلێمانی, بڕیاریشه له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی پارێزگای سلێمانی ده‌ستبه‌كار بن.
PM:01:37:19/02/2015