نوسراوه‌کانی ئه‌وقافی که‌رکوک که بۆ ده‌زگا فه‌رمیه‌کان ده‌کرێت، به حه‌شدی شه‌عبی که میلیشیا شیعه‌کانه هه‌ڵده‌ده‌ن و وه‌سفیان ده‌که‌ن.
به‌پێی نوسراوێکی فه‌رمی که ده‌ست سپی میدیا که‌وتووه ئه‌و قافی که‌رکوک نوسراوی فه‌رمی خۆی که به‌ناوی " وه‌قفی سونی"ه‌وه ده‌کات و، ئاراسته‌ی ده‌زگا فه‌رمییه‌کانی تری ده‌کات، له‌سه‌ره‌وه نوسراوه "به سوپا‌و حه‌شدی شیعه‌وه عێراق به‌هێز ترده‌بێت"و دوای ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه ناوه‌رۆکی نوسراوه فه‌رمییه‌که پڕده‌کرێته‌وه.
ئه‌مه له کاتێکدایه که کورد‌و عه‌ره‌بی سونه‌و تورکمانی سونه دژی نه‌ک به‌کارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی حه‌شدی شیعه‌ن، به‌ڵکو دژی هاتنی ئه‌و میلیشیایانهنشن بۆ ناو شاری که‌رکوک، هاوکات پاراستنی ئه‌و شاره‌ش له حوزه‌یرانی 2014 ه‌وه له ئه‌ستۆی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه‌و به‌ده‌یان پێشمه‌رگه له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانی داعشدا شه‌هید بوون له پێناو ئه‌و شاره‌دا.