ئەم هەفتەیە هەوڵەكان بۆ ناردنی بودجه‌ی كوردستان ده‌ست پێده‌كاتەوە
بەوتەی ئەندامی لیژنەی دارایی‌و ئابوریی لە پەرلەمانی عێراق ئه‌م هه‌فتەیه له به‌غدا فشار ده‌ست پێ ده‌كه‌ن بۆ ناردنی به‌شه بودجه و مووچه‌ی كوردستان.
"حاكم سه‌رحان ئه‌حمه‌د” ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی و ئابوری له په‌رله‌مانی عێراق به (باس‌نیوز)ی راگه‌یاند ئه‌م هه‌فته‌یه هه‌واڵه‌كان ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه بۆ ناردنی به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له به‌غداوه، گوتی: رۆژی دووشه‌ممه ده‌چینه‌وه به‌غدا، هه‌موو هه‌وڵ و توانای خۆمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به‌شه بودجه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له به‌غداوه ره‌وانه‌ی كوردستان بكرێت و فشار له‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراقی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی خواسته یاساییه‌كانی كورد جێبه‌جێ بكات.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كورد له په‌رله‌مانی عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا قانونی بودجه ی 2015 چۆته بواری جێبه‌جێكردن و پێویسته به‌غدا مافه داراییه‌كانی كوردستا بدات، گوتیشی: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌نده به ناردنی نه‌وت و ئاماده‌یه هه‌موو ورده‌كارییه‌كی نه‌وت بداته عێراق، پێویسته به‌غداش مولته‌زیم بێت به ناردنی به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه له بودجه‌دا جێگیركراوه و په‌سندكراوه.”
حاكم سه‌رحان رونیشی كرده‌وه باوه‌ریان به‌وه نیه كه به‌غدا ده‌ڵێت پاره‌یان نیه. "ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ناوه‌ستین و هه‌موو رێكاره قانوونیه‌كان و هه‌موو جۆره فشارێك ده‌گرینه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی مووچه و قوتی خه‌ڵكی كوردستان بدرێت".
PM:05:11:21/02/2015