داعش لەمەخمورو گوێر تێکشکا

لەماوەی هەفتەیەکدا دوو جار داعش هێرش دەکاتەوە سەر هەردوو میحوەری مەخمورو گوێر، شەوی رابردووش وەک هێرشەکەی پێشووی تێکشکاو بەدەیان لاشەیان لێ جێما.

سەرچاوەیەک لە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە بە سپی میدیای راگەیاند "شەوی رابردوو ٢١-٢ لە گوندەکانی وادی ئەلغراب و تەل ریم و تەلشعێر و سوڵتان عەبدوڵا داعش هێرشیکی بەرفراوانی کردە سەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە".

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوە کرد کە لەهەندێک قٶڵەوە تا بەرەبەیان شەڕ بە قورسی بەردوام بوو، بەڵام خۆشبەختانە داعش نەیتوانی پێشڕەوی بکات و تێکشکا.

بەپێی زانیاری سەرچاوەکە پاش کەمێک لە دەستپێکردنی هێرشەکانی داعش فرۆکەکەکانی هێزە هاوپەیمانەکان گەیشتنە ئاسمانی شەڕەکەو زۆر بەتوندی گردبوونەوەکانی داعشیان بۆردومان کردو و بەدەیانیان لێ کوشتن.  



AM:10:36:22/02/2015