ئه‌ندامێكی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان لێدوانه‌كه‌ی شێخ جه‌عفه‌ر له‌باره‌ی پێشنیاری عادل موراد، بۆ بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن مالیكیه‌وه به ڕاست و دروست ده‌زانێ و دەستخۆشی لێدەكات.
عه‌بدوڵای مه‌لا نوری، ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕایگه‌یاندوه "وه‌كو هاوڵاتییه‌ك لێدوانه‌كه‌ی شێخ جه‌عفه‌ر به‌ڕاست و دروست ده‌زانم و ده‌ستخۆشی زۆریشی لێده‌كه‌م، تا ئه‌و كاته‌ی لایه‌نێكی حكومی ره‌سمی پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌سه‌لمێنێ”.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: "دوای لێدوانه‌كه‌ی شێخ جه‌عفه‌ر هیچ پاساوێك نییه بۆ بێده‌نگی له ئاستیداو ناكرێت ئه‌م بابه‌ته به‌سه‌ر خه‌ڵك و رای گشتیی‌دا تێپه‌ڕێت، ئه‌گه‌ر راست بێت ئیدی چ جیاوازیه‌ك له نێوان بازرگانی له‌گه‌ڵ داعش‌و بڕینی بودجه‌ی كوردستاندا هه‌یه، ده‌بێت هه‌موان داوای لێپرسینه‌وه بكه‌ین و ئه‌و كه‌سانه‌ش به‌ر ره‌خنه بدرێن كه ده‌یانه‌وێ دۆسیه‌كه كپ بكه‌نه‌وه و به‌یت و بالۆره‌ی بۆ ده‌هێننه‌وه”.
مه‌لا نوری جه‌خت ده‌كاته‌وه: "ئه‌گه‌ر ئه‌مه بابه‌تێكی تایبه‌تی ناو یه‌كێتی بوایه هه‌رگیز رێگه‌م به‌خۆم نه‌ده‌دا بچوكترین قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م و مافی ئه‌وه‌شم نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مه په‌یوه‌ندی به مافی گشتی و ئه‌و هه‌موو چه‌رمه‌سه‌ریه‌وه هه‌یه كه له دوای بڕینی بودجه له‌لایه‌ن به‌غداوه روی له هه‌رێم كردوه”.
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاندوه كه بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن نووری مالیكییه‌وه له‌سه‌ر پێشنیاری عادل موراد، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بووه.
دەقی وتەكانی شێخ جەعفەر
لێرەدا ببینە.