ئاوارەكانی كۆبانێ دەگەڕێنە بۆ شارەكەیان

سەرەڕای بوونی ژمارەیەكی زۆر بۆمب‌و هاوەنی نەتەقاوە‌و وێران بوونی شارەكە، ئاوارەكانی كۆبانێ بەرەو شارەكەیان دەگەڕێنەوە.

بەپێی راپۆرتی كەناڵی سكای نیوز، بەرپرسانی توركیا ئاشكرایدەكەن پاش دەركردنی چەكدارانی داعش لە كۆبانێ، تا ئێستا نزیكەی 4 هەزار ئاوارەی ئەو شارە بەرەو شارەكەیان گەڕاونەتەوە.

بەوتەی بەرپرسانی توركیا پرۆسەی گەڕانەوەی خەڵك بۆ كۆبانێ بەردەوامە بەڵام ژمارەیەكی زۆری خەڵك بەهۆی بوونی هەزاران گوللە تۆپ‌و هاوەنی نەتەقاوە‌و وێرانبوونی ماڵەكانیان پەلەیان بۆ گەڕانەوە نییە.



PM:04:26:24/02/2015