بەوێنە...وروژێنەری كچە فەلستینیەك وەك بۆمب لە ئۆسكاردا دەتەقێتەوە

نمایشكاری جلوبەرگی ئەمریكی بە ڕەگەز فەلەستینی جیجی حەدید بەشێوەیەكی وروژێنەر لە ئاهەنگی ئۆسكاردا دەردەكەوێت.
جیجی حەدید بە عەزییەكی ڕەشی نیمچە ڕوتەوە دەردەكەوێت كە بەشێكی زۆری قاچ و سكی دەرخستووە، بەمەش زوومی كامێراكان بۆ خۆی ڕادەكێشێت و زۆرێك لە میدیاكان بە بۆمبی ئۆسكار ناویان بردووە، هەروەها وەك یەكێك لە وروژنەرترین بەشداربوانی ئاهەنگی ئەمساڵی ئۆسكار دەستنیشان كراوە.
جیجی تەمەنی 19 ساڵ و كچی یەكێك لە گەورە سەرمایەدارەكانی فەلەستینە، بەشداری چەندین نمایشی جیهانی كردووە بەم دواییانەش بە یەكێك لە جوانترین نمایشكارەكانی جیهان دیاریكرا.








PM:01:06:25/02/2015