له‌سه‌ر داوای چه‌په‌کانی ئه‌ڵمانیا ئه‌مشه‌و 26-2 په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته ده‌رهێنانی په‌که‌که‌ی له لیستی "تیرۆر" خسته به‌ر باس، به‌ڵام پرسه‌که سپێردرا به‌کۆمیته‌یه‌ک و تا دوو مانگی تر ئه‌و پرسه دواکه‌وت.
لە کۆبوونه‌وه‌که‌دا پەرلەمانتارانی چەپی ئەڵمانیا داوایان کرد که ناوی پەكەكە لە لیستی تیرۆر ده‌ربهێنرێت و، ئاماژەیان بۆ ئه‌وه کرد که رۆڵی پەكەكە لە شەڕی داعش لە شەنگال كوبانێ وەك نمونەی بەرخودانی پەكەكە لە بەرامبەر چەكدارانی داعش كە ئەڵمانیا بە ترسێ لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەكەی دەزانێت.
هه‌روه‌ها چەپەكان ئاماژه‌یان بۆ رۆڵی سه‌رۆکی په‌که‌که عەبدوڵا ئۆجەلان كرد لە سەر پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و مانەوەی پەكەكەیان لەو لیستەدا وەك ترسێك لەسەر لەبارچوونی قۆناغی ئاشتی پێیشانداو بەپێچەوانەوە دەرهێنانی لەو لیستە بۆ پێشخستنی پرۆسەكە بەگرنگ دانا.
هەرچی پارتی دەسەڵاتداری ئەڵمانیایە كە سه‌رۆکایه‌تی حكومەت ده‌که‌ن، داواکه‌ی چەپەكانیان رەتكردەوەو بەپێچەوانەوە پێداگریان لە مانەوەی پەكەكە لەو لیستەدا كرد و رایانگەیاند كە پرسی توركیا و باكوری كوردستان كێشەی ناوخۆی ئەو وڵاتەیە.
لەكۆتایی گفتوگۆكەدا سەرۆكی پەرلەمان ئەو دۆسیەی رادەستی كۆمیسونی تایبەتی پەرلەمان كرد، بۆ لیكۆڵێنەوە و دواین بڕیار لەوبارەیەوە. چاوەڕێ دەكرێت لە دوو مانگدا بریار لەسەر ئەو دۆسیەیە بدرێت.
چاودێران پێیانوایه هاتنی دۆسیه‌ی په‌که‌که بۆ نێو په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا هه‌ر خۆی ده‌ستکه‌وتێکی گه‌وره‌یه.
په‌که‌که ماوه‌ی 22 ساڵه واتە له ساڵی 1993 وه له‌لایه‌ن حکومه‌تی (هیلمه‌ت کۆڵ)ەوە خراوەته لیستی " تیرۆره‌وه".