نوسه‌رو ئه‌دیبی ناسراوی گه‌وره‌ی کورد یه‌شار که‌مال ئه‌مرۆ 28-2 له ئه‌سته‌نبوڵ کۆچی دوایی کرد.
یه‌شار که‌مال به‌یه‌کێک له رۆمانووسه گه‌وره‌کانی تورکیای هاوچه‌رخ ده‌ژمێردرێت.
ئه‌و نوسه‌ره گه‌وره‌یه له‌ساڵی 1923 دا له شاری وان له‌دایکبووه‌و رۆمان و چیرۆکه‌کانی که به‌تورکی نوسیویه‌تی گۆڕدراوه‌ته سه‌ر 40 زمانی جیاجیای جیهانی.
یه‌شار که‌مال یه‌که‌م نوسه‌ری کورد بووه که پاڵێوراوه بۆ خه‌ڵاتی نۆبڵ.
ئه‌و رۆمانووسه کورده چه‌ندان رۆمان و نوسینی وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی کرمانجی خواروو له‌وانه حه‌مه دۆک، ته‌نه‌که، کاریته ( ئه‌و دیووی چیا، زه‌وی ئاسن و ئاسمانی مس.. هتد