سەبارەت بەو مامۆستایانەی لە زانکۆ ئەھلیەکان وانە دەڵێنەوە و مووچە لە حکومەت وەردەگرن پرسیارێک ئاراسەتەی وەزیری خوێندنی باڵا دەکرێت.
گۆران ئازاد ئەندامی یەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی ئەمرۆ یەکشەممە ١/٣/٢٠١٥ لە سەر فۆرمی پرسیارەکانی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان پرسیارێک ئاراستەی وەزیری خوێندنی باڵا دەکات سەبارەت بەو مامۆستایانەی لە زانکۆ ئەھلیەکان وانە دەڵێنەوەو مووچە خۆری حکومەتی ھەرێمن و بە فەرمی فەرمانبەرن لەسەر میلاکی حکومەت، ئەو پەرلەمانتارە دەپرسێ ئایە ژمارەی ئەو زانکۆ ئەھلیانە چەندن و ژمارەی ئەو مامۆستایانە چەندن و بە چ یاسایەک پالپشتی دەکرێن.
گۆران ئازد ئەوەشی وت: بەدواداچوونم کردووەو لیستی بەشێک لەو مامۆستایانەم لایە کە لە زانکۆ ئەھلیەکان وانە دەڵێنەوەو مووچە خۆرن لەسەر میلاکی حکومەتی ھەرێم بەلام چاوەڕوانی وڵامی حکومەتم