دوای پەرێشان‌و شێخ پارتیه‌ک بارزانی لە" پێغەمبەران" پێ مەزنترە

ماوەی چەند مانگێکە کادیرانی پارتی و لایەنەکانی تر بارزانی و کەسانی ئەو بنەماڵەیە دەشبهێنن بە ئایەت و شوێن‌ و سروشە ئاینییەکان، دوای جەلال پەرێشان‌و شێخ جەعفەر، کادیرێکی پارتی دەڵێت" من بارزانم لە ڤاتیکان و مەککە و قودس، لا پیرۆزترە".

 به‌رپرسی‌ راگه‌یاندنی‌ پارتی‌ له‌ شاری‌ كه‌ركوك، كاوێز مه‌لا په‌روێز، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک لە ئەکاونتی خۆی دەڵێت: من بارزانم لە ڤاتیکان و مەککە و قودس، لا پیرۆزترە.

لە درێژەی پۆستەکەیدا ئەو کادیرەی پارتی دەڵێت: من بارزانیم، لە عیسا و موحەمەد و مووسا پێ مەزنترە، هەر بۆیە، باوەڕی‌ تەواوم بە ئەی‌ رەقیب هەیە، چونکە دەڵێت: دین و ئاینم هەر کوردستان.

مانگی پێشووش ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و فەرماندەیی هێزەکانی ٧٠ یەکێتی شێخ جەعفەر مستەفا لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەی ئاوێنەدا دەڵێت: فەرمانی بارزانیم لە ئایەتی قورئان لا پیرۆزترە.

هەرچەندە ناوبراو دواتر لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی ئێن ئار تی، شێوە پاشەکشەیەکی لەو لێدوانە کردو خستیە چواوچێوەی فەرمانی سەربازیەوە.

پێش ئەویش کادیرو ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر جەلال پەرێشان لە لێدوانێکدا وتی: دەبێت دەستنوێژ بگرین ئینجا ناوی نێچیرڤان بارزانی بهێنین.
 
تا ئێستا کەس لە بنەماڵەی بارزانی هیچ روونکردنەوەیەکیان لەسەر ئەم لێدوانە نە بەباش، نە بەخراپ بڵاونەکردۆتەوە.   






PM:06:37:01/03/2015