که‌ناڵی گه‌وره‌و ناسراوی ئه‌مریکاو جیهان له‌بری سه‌ربڕه‌که‌ی داعش ( جیهادی جۆن)، وێنه‌ی فلادمێر بۆتین سه‌رۆکی روسیا له‌هه‌واڵه‌کاندا بڵاوده‌که‌نه‌وه.
که‌ناڵی سی ئێن ئێن له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌کی زه‌قی کردووه جارێک ناوی باراک ئۆباما‌و ئوسامه بن لادنی تێکه‌ڵ کرد، جارێکی تریش نه‌خشه‌ی هۆنکۆنگی لێ تێکچوو بوو.
له تازه‌ترین هه‌ڵه‌دا پێشکه‌ش کاری به‌رنامه‌یه‌کی که‌ناڵه‌که ده‌ڵێت: ده‌زگای هه‌واڵگری به‌ریتانیا توانییان پێناسی سه‌ربڕه‌که‌ی داعش بدۆزنه‌وه که محه‌مه‌د ئیمۆزایه که ناسراوه به جیهادی جۆن، به‌ڵام له کاتێکدا که بێژه‌ره‌که ئه‌م هه‌واڵه‌ی ده‌خوێنده‌وه له‌بری وێنه‌ی جیهادی جۆن، وێنه‌ی فلادمێر بۆتین له‌سه‌ر شاشه‌ی که‌ناڵه‌که پێشان درا.