بەپێی زانیارییەكان 50%ی شاری تكریت ئازاد كراوەو باس لەوەش دەكرێت قاسم سلێمانی، فەرماندەی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لەوشەڕەدا لەگەڵ میلیشیا شیعەكان بووە.
ئەمرۆ سوپای عێراق‌و میلیشیا شیعەكان كە بە حەشدی شەعبی ناسراون لەپێنج قۆڵەوە هێرشیان كردەسەر شاری تكریت. لەمبارەیەوە رائید ئیبراهیم جبوری، پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند: هێزه‌كانمان له(5) قۆڵه‌وه هێرشیانكردوه‌ته سه‌ر پارێزگای سەڵاحەدین و ناوچه‌كانی (شێخ مهحهمهدو عه‌باسی و شناس له به‌شی سامه‌را و ئه‌لبو حهسانیان كۆنترۆڵكردوه).
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێزه عێراقیه‌كان له‌گه‌ڕه‌كی تیینهوه له‌پێشره‌ویدان بۆ ئازادكردنی ته‌وانی شاری تكریت و تا ئێستا (50%)ی ئه‌و شاره‌یان كونتڕۆڵكردوهتەوە.
هاوكات میدیاكانی ئێران رایانگەیاند قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس سەر بە سوپای پاسداران خۆی گەیاندوەتە تكریت‌و لەگەڵ میلیشیا شیعەكان بەشداری شەڕەكەی كردوە.