سەرۆكی حكومەت لەگەڵ پاپا‌و وەزیری دەرەوەی ڤاتیكان دیداری کرد
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2015/3/2 له ڤاتیكان، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری لەگەڵ پاپای ڤاتیكان پاپا فرانسیس دیداریان كرد.
له دیدارێكدا هه‌ردوولا خۆشحاڵیی خۆیان به‌م دیداره نیشان دا و بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌یان به گشتی تاوتوێ كرد و تیشكیان خسته سه‌ر دوایین پێشهاته‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و شه‌ڕی دژی داعش و باس له گرنگیی پێكهێنانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستان كرا، كه نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه، به‌ڵكوو له‌سه‌ر ته‌واوی جیهان و مرۆڤایه‌تی مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌قینه‌ن.
له به‌رده‌و‌امیی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ڤاتیكان، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2015/3/2، نێچیرڤان و شاندی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پاوڵ ڕیچارد گاله‌گێڕ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤاتیكان كۆبوونه‌وه.
له دیدارێكدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤاتیكان خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیران و شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ڤاتیكان ده‌ربڕی و دووپاتی كرده‌وه كه به‌رده‌وام به‌دواداچوون ده‌كه‌ن و ئاگایان له ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی هه‌نووكه‌ییی ناوچه‌كه هه‌یه، به‌ڵام خۆشحاڵه كه ئه‌مڕۆ له نزیكه‌وه و له شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆیه‌وه، گوێبیستی بارودۆخ و دوایین پێشهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه ده‌بێت.
له دیداره‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌كانی شه‌ڕی دژی تیرۆر و پێشڕه‌وه‌ییه به‌رده‌وامه‌كانی پێشمه‌رگه و شكست و پاشه‌كشه‌ی ڕۆژانه‌ی تیرۆرستان له شه‌ڕی دژی تیرۆردا تاوتوێ كرا، هه‌روه‌ها تیشك خرایه سه‌ر بارودۆخی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان و داكۆكی له‌سه‌ر پێویستیی پێشكه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاریی زیاتری وڵاتانی كۆمه‌كبه‌خش و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان و یارمه‌تیدانی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌م بواره‌دا، كرایه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤاتیكان سوپاس و ستایشی وڵاته‌كه‌ی بۆ حكوومه‌ت و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه كه به‌بێ جیاوازی، كوردستانیان كردووه‌ته په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران و هه‌موو كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستانی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و به‌رگریكردن و پاراستنی ته‌واوی پێكهاته‌كان و ناوچه‌كانیان له مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر، به‌رز و به مایه‌ی ڕێز و پێزانینی ڤاتیكان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زانی.
PM:04:49:02/03/2015