وەزارەتی تەندروستی هەرێم ھۆشداریی دەدات

وەزیری تەندروستی ھۆشداری بەھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان دەدات و داوایان لێدەکات، تا دەتوانن خۆیان بپارێزن، "چونکە ئەنفلۆنزایەکی وەرزیی بڵاوبۆتەوە".

د. ڕێکەوت حەمە ڕەشید وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێم لەئەکاونتی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، ھۆشداری بەھاوڵاتیانداوەو داوادەکات، پابەندبن بەڕێنمایەکانی خۆپارێزی لەنەخۆشی ئەنفلۆنزای وەرزیی.

وەزیری تەندروستی ڕاشیگەیاندووە، نەخۆشیەکە مەترسی بۆسەر گیانی توشبوو بەتایبەت لەمنداڵان و کەسانی بەتەمەن و ئەوانەی نەخۆشیە درێژخایەنەکانیان ھەیە بەتایبەت توشبوان بەنەخۆشیەکانی کۆئەندامی دڵ و ھەناسە.
 
وەزیری تەندروستی ئەم خاڵانەی وەکو ڕێنمایی بۆ ھاوڵاتیان ڕاگەیاندووە:
 
١- لەکاتی کۆکەو پژمین، کلینکس بەکاربھێنە، کلینکسی بەکارھێنراو ڕاستەوخۆ فرێبدە سەبەتەی خۆڵەوە.
٢- زوو زوو دەستەکانت بەئاوو سابوون بشۆ.
٣- کاتێک نیشانەکانی ئەنفلۆنزات لێدەرکەوت، لەیەک مەتر نزیکتر مەکەوە لەکەسانی تر.
٤- لەکاتی سڵاوکردن خۆت دووربگرە لەتەوقەو ماچکردن و لەباوەشگرتنی کەسی بەرامبەرت.
٥- کاتێک نیشانەکانی ئەنفلۆنزات لێدەرکەوت، زوو سەردانی پزیشک بکە.
٦- کاتێک نیشانەکانی ئەنفلۆنزات لێدەرکەوت، ماڵەوە جێ مەھێڵەو مەڕۆ بۆسەر کار یان خوێندنگە یان شوێنی قەرەباڵغ.
٧- دەستت بشۆ ئینجا دەست بدە لەچاوو لووت و دەمت.



PM:04:57:02/03/2015