"سلێمانی.. بەهۆی ئەنفلۆنزای باڵندە سێ كەس گیانیان لەدەستداوە"
رۆژنامەی ئاوێنەی ئەمرۆ سێشەممە بڵاوی كردەوە كه سێ كه‌س له سلێمانی، به ئه‌نفلۆنزای باڵنده، گیانیان له‌ده‌ستداوه، فه‌رمانگه‌ی گشتیی ته‌ندروستی سلێمانیش ڕه‌تی ده‌كاته‌وه كه هیچ كه‌سێك له سلێمانی به ئه‌نفلۆنزای باڵنده گیانی له‌ده‌ستدا بێت.
بەپێی هەواڵی رۆژنامەكە سێ كه‌س له سلێمانی به ئه‌نفلۆنزای باڵنده گیانیان له‌ده‌ستداوه كه تازه‌ترینیان پیاوێكی ته‌مه‌ن 39 ساڵان بوه و ئه‌فسه‌ر بوه به پله‌ی نه‌قیب و دوای دوو ڕۆژ مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ناویی سلێمانی و شاری پزیشكی فاروق، گیانی له‌ده‌ستداوه.
لەهەواڵەكەدا هاتووە كە لە‌كاتی به‌خاكسپاردنیشیدا، ده‌ستكێش و كه‌مامه دراوه به به‌شداربوانی ڕێوڕه‌سمه‌كه و پێشتریش ژن و منداڵێك به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌به‌رمبه‌ردا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی، ڕه‌تی ده‌كاته‌وه له سلێمانی، هیچ حاڵه‌تێكی ئه‌نفلۆنزا تۆماركرابێت و ده‌ڵێت: به‌پێی تاقیگه‌ی ناوه‌ندی سلێمانی و به‌غداش هیچ حاڵه‌تێكی پۆزه‌تیڤ له‌سلێمانی نه‌بوه، به‌ڵام داواش له هاوڵاتییان ده‌كات، ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستیی بۆ خۆپاراستن له ئه‌نفلۆنزا په‌یڕه‌و بكه‌ن.
PM:01:53:03/03/2015