هاوسه‌رۆکی پارتی گه‌لان، سه‌ڵاحه‌دین دیمرتاش پێشوازی له داواکه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان ده‌کات‌و ده‌ڵێت " به‌چه‌کدانانی په‌که‌که کورد سه‌رده‌که‌وێت.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له‌لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان رایگه‌یاند " ئه‌گه‌ر پارتی كرێكارانی كوردستان چه‌ك دابنێت ئه‌وا كورد سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت".
ده‌میرتاش روونیشیكرده‌وه، هه‌نگاوی ده‌ستپێكردنی خه‌باتی سیاسی پارتی كرێكارانی كوردستان‌و ده‌ستبه‌رداربوونی له چه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌نگاوی حكومه‌ت بۆ دیموكراتیزه‌بوون ته‌واوكه‌ری یه‌كترین.
له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی پێشوازی لە داواکەی ئۆجەلان دەکات بۆ دانانی چەک لەلایەن پەکەکەوە.