به‌بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه باکوری کوردستان خۆی ئاماده ده‌کات بۆ سازدانی ئاهه‌نگێکی گه‌وره، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ریه‌ک له تاڵه‌بانی و بارزانی بانگهێشتی ئه‌و بۆنه‌یه ده‌کرێن.
لیژنەی ئامادەکاری نەورۆز له‌ئامەد، ئاشکرای کرد کە هەریەک لە فرانسوا هولاند سه‌رۆکی فه‌ره‌نساو تاڵه‌بانی و بارزانی و فواد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆماری ئێستای عێراق، بانگهێشتی نەورۆزی ئامەد کراون، ئامادەکارانی ئاهەنگەکهیش رایانگەیاند کە چاوی هەموو دونیا لەسەر نەورۆزی ئامەدە. به‌و پێیه هه‌مووی نزیکه‌ی چوار مانگ له‌به‌رده‌مدا ده‌مێنێت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌و هه‌ریه‌ک له ( هاده‌پ و ده‌به‌په) که دوو پارتی کوردین ده‌یانوێت ئه‌مه بۆنه‌یه بکه‌ن به ده‌رفه‌تێک وه‌ک هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژراردن.
چه‌ند ساڵێکه باکوری کوردستان هه‌ریه‌ک له تاڵه‌بانی و بارزانی بانگهێشتی یاده‌و بۆنه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن، هه‌رچی تاڵه‌بانییه به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه نه‌یتوانی ئاماده‌بێت، هه‌رچی بارزانیه ئاماده نه‌بوو، له‌کاتێکدا که بارزانی له‌بۆنه‌یه‌کی پارتی داد‌و گه‌شه به‌ته‌نیشت ته‌یب ئۆردوغانه‌وه وتاری خوێنده‌وه.
ساڵی پار له‌نه‌ورۆزدا له ئامه‌د بۆیه‌کمجار پرۆسه‌ی ئاشتی له‌رێگای وتارێکی ئۆچ ئالان سه‌رکرده‌ی زیندانی په‌که‌که‌وه راگه‌یه‌نرا، له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا هه‌رچه‌نده ئاگر به‌ست درێژه‌ی هه‌بوو، به‌ڵام پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ری سیاسی کێشه‌ی کورد هیچ ههنگاوێکی ئه‌رێنی نه‌ناوه، سه‌رباری ئه‌وه‌ش هه‌فته‌ی ڕابردوو ئۆچ ئالان داوای له په‌که‌که کرد، چه‌ک دابنێن، که به‌ڕای چاودێران به "پروپاگه‌نده‌ی هه‌رزان به‌هایان دانا که خزمه‌تی پارتی حوکمڕانی داد‌و گه‌شه ده‌کات".
پارته کوردیه‌کانی باکور له‌هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و رێژه‌ی له 10% یاسای ئه‌و وڵاته دایناوه بۆ چوونه نێو په‌رله‌مانه‌وه بییبڕن و ئه‌و پارتانه‌ش ده‌یانه‌وێت نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ بکه‌نه ده‌رفه‌تێک بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن.