هێزێکی زۆری ئێرانی لە مەرزی پەروێزخانەوە بەرەو خورماتوو تکریت بۆ به‌شداریکردن له هێرشی سووپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی بۆ رزگارکردنی ئه‌و شاره به رێکرا.
رۆژی 5-3 سووپای ئێران بۆ کۆمه‌ککردنی هێزه‌کانی عێراق هێزێکی تر له مه‌رزی په‌روێزخانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه ده‌هێنرێته ناو هه‌رێمه‌وه و له‌وێوه بڕیدهکرێن بۆ شاری خورماتوو، له‌وێشه‌وه بۆ ناوچه‌کانی تکریت بۆ به‌شداریکردن له‌هێرشی هیزه‌کانی عێراق دژی داعش.
بەرێوەبەری ئاسایشی قەزای خورماتوو موقه‌ده‌م فاروق محه‌مه‌د به رادیۆی ده‌نگی راگه‌یاندووه که رادیۆکی سه‌ربه‌خۆیه له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان "ئەو هێزە ئێرانیەی بۆ شەڕی داعش رۆیشتوونەتە خورماتوو لە مەرزی نێو دەوڵەتی پەروێزخانەوە هاتوونەتە هەرێم".
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منییه ده‌ڵێت" هێزێکی زۆری ئێرانی لە پارێزگای سەڵاحەدینن کە بۆ شەری داعش هاتوونەتە ناوچەکە، کەچەکی قورسیان لەگەڵ خۆیان هێناوە و بەفرۆکەی بێ فرۆکەوانیش چاودێری دۆخەکە دەکەن."