فەرماندەیەكی پاسدارانی ئێرانی لە سوریا كوژرا

یەكێك لەفەرماندەكانی سوپای پاسدارانی ئێران كە لەشەڕی هەشت ساڵەی ئێران‌و عێراقیشدا بەشدابوو، لەناوچەی درعای سوریا كوژرا.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ عەلی رەزا تەوەسولی ناسراو بە ئەبو حامد بەڕەگەی ئەفغانیە‌و یەكێكە لە فەرماندە باڵاكانی سوپای قودس سەر بە سوپا پاسدارانی ئێران‌و هەروەها لەكەسە نزیكەكانی قاسم سلێمانی فەرماندەی ئەو هیزەیە كە لە شەڕێكدا لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە ناوچەی درعا كوژراوە.



PM:03:01:06/03/2015