مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا ئاژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن به ئاسایشی گشتیان راگه‌یاندووه که لێکۆڵینه‌وه له‌چوونی ئاسایش و پۆلیس بکه‌ن له چوونیان بۆ سه‌ر ئه‌و که‌مپه.
رۆژی 4-3 هێزێکی ئاسایش و پۆلیس هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر که‌مپی حیزبی دیموکراتی کوردستان ئێران له‌کۆیه‌و بێ گوێدانه پێشمه‌رگه‌کانی پاسه‌وانه‌کانی که‌مپه‌که ده‌چنه ناو ئه‌و که‌مپه ئازار‌و ماڵێک ده‌ده‌ن له‌سه‌ر کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی:
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕیاری دادگا له كامپێكی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران‌دا كاردانه‌وه‌یه‌كی راگه‌یاندنی چاوه‌ڕه‌وان نه‌كراومان گوێ لێ‌بوو، ده‌مانه‌وێت بۆ رای گشتی رایبگه‌یه‌نین له رۆژی بیستنی رووداوه‌كه‌دا ده‌ستبه‌جێ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی سلێمانیمان ئاگاداركردۆته‌وه كه ئه‌گه‌ر ئاسایش و پۆلیس له‌كاتی جێبه‌جێكردنی بڕیاری دادگادا هه‌ر پێشێلكارییه‌كیان له كه‌مپه‌كه‌دا كردبێت، ده‌بێت سزا بدرێن، ئاسایشی گشتیش لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه دانا.
بێگومان به‌پێی یاسا‌و ئه‌ركی خانه‌خوێی و رێز‌و میوانداریشیان له‌سه‌رمانه، به‌ڵام له‌كاتێكدا كێشه‌یه‌كی له‌مجۆره رووده‌دات كه‌ناڵی تایبه‌تی سیاسی چاره‌سه‌ركردن هه‌یه نه‌ك رێگاكانی تری راگه‌یاندن.
له‌گه‌ڵ رێزدا.....
راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك
6/3/2015
کۆنگره‌ی رۆژنامه‌گه‌ری حیزبی دیموکرات .. ڤیدیۆ