چونە ساونا ئەم سودانەی هەیە

كۆمەڵێك لە توێژەرەوەكانی فنلەندا توێژینەوەیكی نوێیان لەسەر سودەكانی ساونا ئەنجامدا و گەیشتە ئەو ئەنجامەی ساونا هــــــۆكار دەبێت بۆ درێژ بونی تەمەن.
توێژینەوەكە لەسەر دوو هەزار كەس ئەنجامدراوە كە تەمەنیان لەنێوان 42 بۆ 60 ساڵیدا بووە و ماوەی 21 سـاڵی خایاندووە، لەو ماوەیەشدا توێژەرەكان چودێری شێوازی ژیانی ئەو كەسانە و ڕۆتینی ڕۆژانەیان كردوون.
لەماوەی ئەم توێژینەوەكەدا 900 كەس لە بەشداربووەكان گیانیان لەدەستدا، بەجۆرێك 190 كەسیان توشی جەڵتەی دڵ بوون و 22ی دیكەش بەهۆی كێشەی ملولەكانی خوێنەوە مردون، زۆرینەی ئەو كەسانەش زۆر بە كەمی چونەتە ساونا یاخود هەر نەچوون.
پسپۆڕەكان ئەوەش ئاشكرا دەكەن ئەو بەشداربووانەی ڕۆژ لەهەفتەیەكدا سێ جار ساونایان كردووەئەگەری توشبونیان بەنەخۆشیەكانی دڵ بەڕێژەی %63 كەمبۆتەوە.
ماوەیەك بەر لەئێستاش چەند پسپۆڕێكی ئەڵمانی بۆیان دەركەوتوبوو چونە ساونا ئەگەری توشبوون بە چەندین كێشەی تەندروستی كەمدەكاتەوە چونكە دەبێتە هۆی چالاكبونی سوڕی خوێن، هەروەها توانای لەش بۆ لەناوبردنی ڤایرۆس و میكرۆبە زیان بەخشەكان زیاتر دەبێت.



PM:01:31:07/03/2015