دانانی سیروانی كوێخا بۆچی لەلایەن سەرۆكی هەرێمەوە ئیمزا ناكرێت؟

ماوەی شەش مانگە یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێشنیاری سیروان كوێخا نەجمی كردوە تا بكرێتە بریكاری وەزیری پێشمەرگە، بەڵام سەرۆكی هەرێم ئیمزای نەكردوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند كە ئیمزانەكردنی بارزانی لەسەر ئەو كاندیدەی یەكێتی بۆ پۆستی بریكاری وەزیری پێشمەرگە، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە ناوبراو كاندیدی باڵی هێرۆ ئیبراهیمە‌و باڵەكەی تر رەزامەندییان لەسەر نیشان نەداوە.

ئەو سەرچاوەیە وتی هەر ئەم هۆكارەشە كە بارزانی هەڵوەستەی لەسەر كردوە‌و 6 مانگە ئیمزای لەسەر نەكردوە.
سەرچاوەكەی سپی وتی: وروژاندنەوەی ئەم پرسە لەئێستادا، بە مەبەستی ئەوەیە كە فشار بخرێتە سەر بارزانی تا ئیمزای بڕیارەكە بكات.

وەزیری پێشمەرگە كە پشكی گۆڕانە، بریكارەكەی ئەنوەری حاجی عوسمان، سەر پارتی دیموكراتی كوردستانە‌و بەپێی رێكەوتنی پارتی‌و یەكێتی لەكاتی پێكهێنانی كابینەی هەشتدا، ئەو پۆستە بەر یەكێتی دەكەوێت، بەڵام بارزانی لەبەر ئەو هۆكارە ئیمزای نەكردوە.




PM:02:59:07/03/2015