له‌م ڤیدیۆیه‌دا به‌رپرسی فه‌یله‌قی قودسی ئێران قاسمی سلێمانی ده‌رده‌که‌وێت مایکرۆفۆنێکی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و ده‌گری، دیاره بۆ ئه‌و که‌سانه ده‌گری که له‌گه‌ڵیدا بوون و کوژراون.
ده‌رکه‌وتنی قاسمی سلێمانی له‌م ڤیدیۆکه‌دا به‌م شێوه‌یه، ئه‌و ئاماژه‌یه ده‌دات که پێناچێت ڤیدیۆکه کۆن بێت، چونکه به به‌راورد به وێنه نوێکانی ئێستا سلێمانی، شێووه‌و روخساری ئه‌و پیاوه نه‌گۆڕاوه‌و وه‌ک ئێستا وایه، بۆیه پێده‌چیت ئه‌م ڤیدیۆیه نوێ بێت په‌یوه‌ندی به‌شه‌ڕه‌کانی عێراق و سوریاوه هه‌بێت که ناوبراو به‌به‌رده‌وامی له‌م دوو وڵاته‌یه له‌ناو هێزه شیعه‌کان و سووپای به‌شاردا سه‌رکردایه‌تی شه‌ڕه‌کان ده‌کات هێزه‌کانی ئه‌و دوو وڵاته راوێژی پێ ده‌که‌ن.