سەرۆك كۆماری عیراق پەیامێك بڵاودەكاتەوە

سەرۆك كۆماری عێراق د. فوئاد مەعسوم  لە پەیامێكدا بە بۆنەی هەشتی مارس رۆژی جیهانی ژنان سڵاوی بۆ ژنانی عیراق و جیهان نارد.

دەقی پەیامەكە:

بەبۆنەی جەژنی جیهانی ژن گەرمترین پیرۆزبای لە هەموو عیراقیەكان و تەواوی ژنان دەكەین لەهەر كوێیەكی ئەم جیهانە بن، لەو یادەدا هیوادەخوازین و بە هەموو هەوڵێكمانەوە كاردەكەین لەچوارچێوەی دەسەڵاتی دەستوریمان لەپێناو فەراهەمكردنی ژیانێكی باشترو مرۆڤانە كە شایستەی ژنانی عیراق بێت كە بۆچەندین دەیەیە ژنان زۆریان چەشتوەو بەتایبەت ئەو ساڵانەی كە تیایدا ژنان بەدەست توندوتیژییەوە روبەڕووی كارەساتی زۆر بونەتەوەو لەو رێگەیەشەوە رۆڵی بەرچاویان گێڕاوە لە  پاراستنی بەهاكانی خێزان و كۆمەڵ لە وڵاتدا.

ئەم یادە بەدەرفەت دەزانین كە بەپرسیارییەتی خۆمان دوپاتبكەینەوە وەك سەركردایەتی دەوڵەت و كۆمەڵ لەبارەی دۆخی دژواری عیراقیەكان لە ئێزدی و مەسیحی كە لە رابردوو و ئێستاشدا  رووبەرووی دڕندەیی چەتەكانی داعش بونەتەوە كە شەهید بون یان ئاوارەبوون یان بەدیلگیراون و یاخود خێزان و كەسوكارەكانیان لەدەستداوە، كە ئەم ئاستەنگیە جگە لە شەرمەزاری لەبەردەم مرۆڤایەتی  لە سەردەمەدا هیچی تر بۆ بەرپرسیارانی ناهێڵێتەوە.

بەم بۆنەیەشەوە بەوپەڕی شانازیی و فەخرەوە سڵاو دەنێرین بۆ ئەو هەڵوێستە پاڵەوانانەی كە ژنان لە زۆربەی ناوچەكانی وڵات نواندویانە، كە ئەم هەڵوێستانە نمونەی جوانتر بە مێژوو دەبەخشێ‌ بۆ ئەو رۆڵە گەورەی كە ژنان نواندویانە هەر لەبەرگریكردن لە ژیان و كاركردن لە پێناوی ئەوەی مانای مرۆڤانە تر بەژیان ببەخشن.
 هەموو ساڵێك بەخۆشی و خێر بۆ ژنان بگەڕێتەوە
هەموو ساڵێك هەست و هەوڵەكانمان لەگەڵ ژنانی عیراق یەكانگیرەو لەگەڵ عیراقی ئازادیش لەپێناو ئەوەی عیراق ببێتە نوێنەری بەهای مرۆڤی و ئازادی و دادپەروەری بۆ هەموو لایەك.

 فوئاد مەعسوم
سەرۆك كۆمار
8-3-2015



PM:05:02:08/03/2015