شیعەی عێراق و بەتایبەتی حیزبی دەعوە کە مالکی سەکردایەتی دەکات زۆر پڕن لە فواد مەعسوم سەرۆکی عێراق و دوو رۆژە چەندینجار تۆمەتباریان کردووە کە یاساو دەستوری پێشێلکردووە.
لەکاتی سەردانەکەیدا بۆ هەرێم لە هەولێر فواد مەعسوم کەسایەتی ئاینی سونە رافع رفاعی بینی و لەگەڵی کۆبوەوە.
ئەم کەسایەتییە سونەیە یەکێک لەوانەبوو کە پاڵپشتی خۆپیشاندانەکانی ناوچە سونیەکانی عێراقی دەکرد، ئێستا لە هەولێرە و لەدوا چاوپێکەوتنیدا لەسەر هێرشی سووپای عێراق و میلیشیاکان بۆ سەر شاری تکریت هێرشێکی زۆر دەکاتە سەر سووپاو میلیشیا شیعەکان و تاوانباریان دەکات کە ئەو هێرشە دزێو و تایفەگەرییە.