فه‌رمانده‌یه‌کی حه‌شدی شه‌عبی له‌کاتی چاوپێکه‌وتنی ته‌له‌فزیۆنی له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ( غه‌دیر)ی شیعه بریندار ده‌بێت.
ئه‌و فه‌رمانده‌ییه حه‌شدی شیعی ناوی محه‌مه‌د ئه‌بو عه‌لی جوایبراویهو ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌وان هێرشیان بۆ کردووه باکوری رۆژئاوای به‌غدا ناوچه‌ی (ئهلکرمه) یه و له کاتی قسه‌کردنیدا به‌قه‌ناس ده‌پێکرێت.
ئهلجوابیری له کاتی چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا ده‌ڵێت" ئێمه سێ رۆژه له‌م ناوچه‌یه‌ن ( ناوچه‌ی ئهلکرمه که 16 کم له باکوری شاری فه‌لوجه‌وه دووره به دیووی به‌غدادا)و باس له‌وه ده‌کات که به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئۆپراسیۆنه‌کانی به‌غدا وه‌ک حه‌شدی شه‌عبی و که‌تائیب ده‌ستیان به‌و ئۆپراسیۆنه کردووه".
له‌و کاته‌دا که فیشه‌کی قه‌ناسه‌که به‌ر ئه‌و فه‌رمانده‌یه ده‌که‌وێت، په‌خشه‌که ده‌بڕرێت و نازانرێت ئایا ئه‌و فه‌رمانده‌یه برینداره یان کوژراوه.