سێ پێشمەرگەی رۆژهەڵاتی كوردستان لەكەركوك شەهید بوون
سێ پێشمەرگە پارتی ئازادیی كوردستان لە هێرشەكەی ئەمرۆی هێزی پێشمەرگە‌و دژە تیرۆر لە كەركوك شەهید بوون.
لەمبارەیەوە حسەین یەزادنپەنا، جێگری سەرۆكی پارتی ئازادی كوردستان بە سایتی باسنیوزی رایگەیاند: له هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی له ناوچه‌ی "سه‌خه‌ره” و "سمائیل ئاوا” 3 شه‌هیدمان هه‌بووه، كه خه‌ڵكی شاری سنه و سه‌قز و مهاباد بوو.
وتیشی: "هێزی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری باشوور و ڕۆژئاوای كه‌ركووك له پێشڕه‌وی دایه. له باشووری كه‌ركووك هه‌ردوو گوندی سمائیل ئاوا و سه‌خه‌ره له ده‌ست هێزی پێشمه‌رگه دایه، له ڕۆژئاوای كه‌ركووك "دوركاره‌با” و "ته‌لوه‌رد” گیراوه، و گوندی مه‌لا عه‌بدوڵڵا گه‌مارۆ دراوه.
PM:01:56:09/03/2015