پارتی رێگە لە هەڵسوڕاوانی ژنان دەگرێت بچنە چیای شەنگال

پاش ئەوەی ژمارەیەك لە هەڵسوڕاوانی رێكخراوەكانی ژنان لە شاری سلێمانییەوە رۆژی 6 مارس بەرەو چیای شەنگال بەڕێكەوتن، لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە رێگرییان لێكرا بچنە چیای شەنگال.

یەكێك لەو هەڵسوڕاوانەی ژنان بە سپی میدیای راگەیاند: ئەمرۆ پاش ئەوەی گەیشتینە بازگەی سمێلكان كە كۆتا بازگەی نزیك شەنگالە لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی پارتییەوە رێگریمان لێكرا بەرەو چیای شەنگال بڕۆین.

وتیشی: هێزەكانی ئاسایش بیانوی ئەوەیان پێگرتین كە مۆڵەتی فەرمیمان نیە‌و رێگرییان لێكردین.

سەرچاوەكەی سپی ئاماژەی بەوەشدا كە هێزەكانی ئاسایش میلی تفەنگیان لێهناونەتەوە‌و قسەی ناشیرینیان پێ وتوون.



PM:03:49:09/03/2015