بەپەلە.. عەمید سەرحەد بریندارە
بەهۆی تەقینەوەیەك لەکەرکوک ژمارەیەك پۆلیس شەهید بوون

پاش نیوەرۆی ئەمرۆ لە ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو بە كاروانی ئۆتۆمبیلەكانی پۆلیسی قەزا‌و ناحیەكانی كەركوكدا تەقییەوە كە بەهۆیەوە ژمارەیەك پۆلیس شەهید بوون‌و عەمید سەرحەد قادر بریندار بوو.

سەرچاویەكی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند پاش نیوەرۆی ئەمرۆ سێشەممە ئۆتۆمبێلێکی خۆكوژی بۆمبرێژكراو لە ناوچەی سبێری باشوری کەرکوک  بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکوک تەقیەوە کە بەهۆیەوە عەمید سەرحەد قادر، بەرێوەبەری پۆلیسی قەزا‌و ناحیەكانی كەركوك برینداربوو و هەشت پۆلیسی دیكەش شەهید بوون.

بەپێی سەرچاوەكە لەئێستادا باردۆخی عەمید سەرحەد قادر جێگیرە‌و لەنەخۆشخانە چارەسەری بۆ دەكرێت.



PM:02:05:10/03/2015