په‌رله‌مانتاری عێراق هۆشیار عه‌بدوڵا رایگه‌یاند" ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی کۆریا که‌ناوی ( چۆن) بۆی دەرکەوتووە کە ٣١.٤ ملێۆن دۆلاری شیرینی کۆمپانیایه‌کی کۆری که له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا گرێبه‌ستیان کردووه دیار نەماوە".
هۆشیار عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتاری گۆڕان له په‌یجی خۆی له‌تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک ده‌ڵێت" ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی کوریا باس له‌وه ده‌کات که کۆمپانیای نیشتیمانی نەوتی کۆریا (KNOC) ٣١.٤ ملیۆن دۆلاری پێشکەشی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە لە رۆژی ١٦/١/٢٠٠٨ و ١٩/١٢/٢٠٠٨دا لە بەرامبەر مافپێدان بە کۆمپانیاکە بۆ گەڕان بە دوای نەوت لە کێڵگە نەوتیەکانی بازیان و پێشخستنی ئەو کێڵگانە".
به‌پێی لێدوانی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی کۆریا ده‌ڵێت" ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، داوای لە کۆمپانیای (KNOC)، کردووە کە پارەکە لەڕێی ئۆفیسی سەرەکی بانکی HSBC لە کەناری ۆرف لە لەندەن ڕەوانە بکەن".
پەرلەمانتار (چون) ئەندامی هاوپەیمانی سیاسەتی تازەیە بۆ دیموکراسی لە پەرلەمانی کۆریا کە گەورەترین پارتی ئۆپۆزیسۆنی ئەو وڵاتەیە. ئەو دەڵێت "پارەکە ڕاستەوخۆ دوای ناردنی دیار نەماوە و هیچ دۆکۆمێنت و بەڵگەیەک نیە کە پارەکە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە وەرگیرابێت".
چون دەڵێت: "چانسێکی گەورە هەیە کە ئەو پارەیە وەکو بەرتیل درابێت بە ئاشتی هەورامی و ژمارەیەکی تری بەرپرسی باڵا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان".
له‌کۆتایی پۆسته‌که‌یدا هۆشیار عه‌بدوڵا ده‌ڵێت" ئەمە بەشێکە لە راپۆرتێکی کۆریاتایمز ئێمە بە زیاتر لە شێوەیەک لیژنەی سامانە سروشتیەکانمان ئاگادارکردۆتەوە، لە چاوەڕوانی ئەوەی کاردانەوەیان چی دەبێت".