سێ بەندكراوی كورد لە ئێران لەسێدارە دران

سەرلەبەیانی ئەمرۆ چوارشەممە سێ زیندانی كورد لە زیندانی ورمێ لە رۆهەڵاتی كوردستان لە سێدارە دران بەمەش لەسەرەتای ئەم مانگەوە تا ئێستا زیاتر لە 80 كەس لە ئێران لەسێدارە دراون.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی "زاگرۆس پۆست" سەرلەبەیانی ئەمرۆ چوارشەممە 11ی مارس، 3 كەس بە ناوەكانی "سەلاحەدین شەرافەت” خەڵكی شاری شنۆ، "سەمەد محەمەدی” خەڵكی شاری نەغەدە و كەسێكی دیكەی بە ناوی "عەلی” ناسراو بە عەلی پاسدار بە تاوانی ئەنجامدانی قساس لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لەسێدارە دران.

شایانی باسە، ماوەیەكە شەپۆلێكی بەرین لە ئێعدام لە ئێران دەستی پێ كردووە و لە سەرەتای ئەم مانگەوە تا ئێستا زیاتر لە 80 كەس بە بڕیاری دەزگا قەزایی و ئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامی لەسێدارە دراون.



PM:01:54:11/03/2015