ماكگورك: هێرشی داعش بۆ سه‌ر كوردستان، سه‌ری داعشی خوارد
برید ماكگورك
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئەمەریكا بۆ كاروباری ئێران و عیراق رایگه‌یاند، پاشه‌كشه‌ی داعش له‌سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه بوو، ده‌شڵێت: "هێرشی داعش بۆ سه‌ر كوردستان سه‌ری رێكخراوه‌كه‌ی خوارد".
برید ماكگورك، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئەمەریكا بۆ كاروباری ئێران و عیراق له پانێڵی یه‌كه‌می دیداری سلێمانی له رۆژی دووه‌مدا رایگه‌یاند: "كاتی هاتنی داعش پێشبینی شتی خراپماندهكرد، به‌ڵام خه‌ڵك و پێشمه‌رگه ئازاكان رایانگرتن".
وتیشی: "پاشه‌كشه‌ی داعش له‌سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه بوو".
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئەمەریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "كاتێك داعش موسڵی گرت له هه‌ولێر بووم، به‌خێرایی گه‌ڕامه‌وه بۆ به‌غدا بۆ رێگرتن له‌و هێرشانه".
بە باوەڕی برێت ماکگورک، بڕیاری هێرشی داعش بۆ هەرێمی کوردستان، "سەری داعشی خواردووە". ئەو دەڵێ: " داعش بڕیاریدا کە بێت پەلاماری کوردستان بدات، کە بەڕاستی بڕیارێکی هەڵە بوو و سەری خۆیانی خوارد، ئێمە یەکسەر هاتینە سەر خەت و وەڵاممان دانەوە و بڕیارماندا کە لێیان بدەین، ئێمە زانیمان کە دەبێت بەبێ ئۆپەراسیۆنی سەربازی، هێرشی فڕۆکە دەستپێبکەین".
هەروەها گوتی:" ئەو کاتە کە داعش پەلاماری کوردستانی‌دا، ئێمە سەنتەری هەماهەنگی هاوبەشمان لەگەڵ پێشمەرگە هەبوو و لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە و دژەتیرۆری عێراقی پلانێکی هاوبەشمان دانا لە شنگال و هێرشی فڕۆکەکانمان لە مانگی 8 دەستپێکرد".
AM:11:37:12/03/2015