ۆڵستریت جۆرناڵ: ئێران، عێراق داگیر دەكات

رۆژنامەی ۆڵستریت جۆرناڵی ئەمەریكی لە بابەتێكدا دەنوسێت كە عێراق لەلایەن هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە داگیر دەكرێت.

لەو وتارەدا هاتووە: لەكاتێكدا ئەمەیكا سەرقاڵی گفتوگۆی ئەتۆمییە لەگەڵ ئێراندا، ئەو وڵاتە بە خشكەیی عێراق دراوسێی داگیر دەكات‌و دەیكاتە حكومەتێكی ژێر دەستەی خۆی.

نیشانەی هەژمۆنی ئێران لەسەر عێراق لە رۆڵی میلیشیا شیعەكانی ئێران لەشەڕی تكریت ئاشكرا دەبێت. لەكاتێكدا سوپای عێراق لە هێرش بۆ سەر تكریت بەشداری كردبوو، بەڵام رۆڵی سەرەكی لەو هێرشە لەلایەن میلیشیاكانی حەشد شەعبییەوە بوو كە راستەوخۆ لەلایەن ئێرانەوە رێكخراون. فەیلەقی بەدری عێراق كە ئەمەریكا ساڵی 2007 هەوڵیدا سەركوتی بكات، ئێستا هێزێكی سەرەكییە لەعێراقدا.

بەپێی ۆڵستریت جۆرناڵ، بەرپرسیارێتی میلیشا شیعەكانی عێراق لەئەستۆی "ئەبو مەهدی موهەندس"دایە كە پەیوەندییەكی نزیكی لەگەڵ قاسم سلێمانی، فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران هەیە.



PM:01:58:12/03/2015