عەلاوی: نە ئێران‌و نە گەورەتریش عێراقی بۆ قوت نادرێت

‌ئەیاد عەلاوی
ئەیاد عەلاوی، جێگری سەرۆك كۆماری عێراق ئەمرۆ پێنجشەممە رەخنەی لە سیاسەتەكانی ئێران لە عێراق گرت‌و وتەكانی راوێژكاری سەرۆك كۆماری ئێرانی لەسەر عێراق رەتكردەوە.

عەلاوی ئیدانەی وتەكانی عەلی یونسی، راوێژكاری رۆحانی سەرۆك كۆماری عێراق دەكات كە وتبووی "عێراق شوناس‌و پایتەختی ئێران"ە‌و دەڵێت: بەرپرسانی ئێرانی باش دەزانن ئەوان بە هیچ شێوەیەك ناتوانن عێراق قوت بدەن‌و ئامانجی ئەوان لەو جۆرە قسانە تەنیا وەرگرتنی باجە‌و من پشتیوانی لە هەڵوێستی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەرامبەر بەو قسانەی بەرپرسانی ئێران دەكەم.

عەلاوی داواشی لە حكومەتی عێراق كرد كە فەرماندە ئێرانییەكان لە ناوچەی شەڕەكان دوور بكاتەوە چونكە بەوتەی ئەو "ئەگەر ئەم فەرماندە سەربازییانە بۆ راوێژی سەربازیی هاتوون، جێگەیان بەغدایە‌و نابێت رێگەیان پێبدرێت لە ناوچە جەنگییەكاندا بن.



PM:02:14:12/03/2015