پەخشی رادیۆی کوبانێ دوای ٦ مانگ راوەستانی، دوێنێ ١٣-٣ دەستی بە پەخشکردن کردەوە.
دوێنێ رادیۆکە کە لەسەر شەپۆلی FM وەردەگیرێت دەستی بە پەخش کردەوەو بەو پێیەی پەخشەکە لە ئێستادا ئەزموونیە زیاتر گۆرانی و سروودی نیشتمانی پەخش دەکات.
ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویکردەوە، رادیۆکە یێستا سەرقاڵی بیناکردنەوەی ستۆدیۆ و دابینکردن پێدوایستییەکانە کە لە کاتی هێرشەکەی چەکدارانی داعشدا بۆ سەر کوبانێ تاڵانیان کرد.
رادیۆی کوبانێ یەکەم رادیۆی لۆکاڵیە کە رۆژی شۆڕشی ١٩ ی تەموزی ساڵی ٢٠١٢ دەستی بەکار کردووە تا ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٤،
سەرەتا داعش ئۆفیسی سەرەکی ئێستگەکەی کردە ئامانج ئەوە بووە هۆی ئەوەی پەخشەکە لە گووندەکانی چواردەوری کوبانێ و شاری سروج لە باکور ببڕێت و تەنها پەخشەکە لەناو شارەکەدا مایەوە، لە ٥ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ کاتێک کە داعش بەتەواوی ئێستگەکەی کردە ئامانج پەخشەکە وەستا.