گوڵی سینەما توشی نەخۆشییەكی دەگمەن دەبێت

ئەستێرەی بەناوبانگی میسری نەجلا فەتحی توشی نەخۆشییەكی دەگمەن دەبێت و بۆ چارەسەر ڕەوانەی دەرەوە دەكرێت.
حەمدی قەندیل نوسەر و هاوسەری نەجلا فەتحی لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە ئاشكرای دەكات كە خێزانەكەی توشی جۆرێكی نەخۆشی سەدەفی بووە و ماوەیەكە بەو هۆیەوە باری تەندروستی تێكچووە، بۆ چارەسەری ئەو حاڵەتەش ڕەوانەی سویسرا كراوە تا دەرزییەكی بایۆلۆجی بۆ بەكاربهێنرێت كە ماوەیەكی كەمە لە لایەن زاناكانەوە دروست كراوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە میدیاكانەوە بڵاوكراوەتەوە ئەو هونەرمەندە لە ساڵی 2014 توشی نەخۆشییەكە بووە، بەڵام لەم ساڵدا باری خراپتر بووە و كاریگەری لەسەر ئێسكەكانی دروست كردووە.
نەجلا فەتحی ساڵی 1950 لەدایك بووە و لە ساڵی 1966وە دەستی بە كاری هونەری كردووە، بە یەكێك لە دیارترین ئەكتەرەكانی میسر دادەنرێت و نازناوی (گوڵ ، بوكی سینەما)ی پێبەخشراوە.



PM:01:36:14/03/2015