پێشمەرگە لەباشوری کەرکوک بەردەوامە لەپێشرەوی

‌هێزی پێشمەرگە لەباشوری کەرکوک بەردەوامە لە پێشرەوی و شەوی رابردوو گوندەکانی مریەم بەگ و حومێرای گەورە پاککرانە لە داعش.

سەرچاوەیەک لەهێزی پێشمەرگە بە سپی میدیای راگەیاند" لە بشوری کەرکوک نزیک تازە پێشمەرگە بەردەوامە لە پێشڕەوی و تا ئێستا هەر دوو گوندی مریەم بەگ و حومێرای گەورەیان پاککردۆتەوە".

چەکدارانی داعش بەرگرییەکی ئەوتۆیان پێشان نەداوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ئێستا ئەو دوو گوندە پێشمەرگەی تیا جێگیرکراوەو ئێستا شەڕ لەگوندی ئیمام درێژەی هەیە.
سەبارەت بە بەشداری حەشدی شەعبی، سەرچاوەکەی سپی باسی لەوە کرد کە لە هێرشەکەی دوێنێ شەودا حەشدی شەعبی هیچ بەشدارییەکیان نەکرد.
لە ناوچەیە تا ئێستا ناحیەی بەشیر کە تورکمانە لەژێر دەستی داعشدایە.



PM:12:25:15/03/2015