فڕۆكە بۆ پێشمەرگە دروست كرا

لە داهێنانێكی نوێدا، فڕۆكەوانێكی كورد فڕۆكەیەك بۆ خزمەتی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان دروست دەكات و، بڕیاریشە رۆژی 18/3/2015 بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر لە فڕۆكەخانەی هەریرەوە بەرەو ئاسمان بفڕێت.

(نەریمان ئەنوەر) فڕۆكەوانی كورد، فڕۆكەیەكی بۆ خزمەتی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان دروست كردووە و بڕیارە لە ژێر چاودێریی (نەوزاد هادی) پارێزگاری هەولێر، سەعات 4-ی ئێوارەی رۆژی 18/3/2015 لە فڕۆكەخانەی هەریرەوە بەرەو ئاسمان بفڕێنرێت.
بۆ ئەو مەبەستە، ئەو فڕۆكەوانە كوردە بانگهێشتی بەرپرسان و هاووڵاتیان و سەرجەم لایەنە پەیوەندارەكان دەكات رۆژی دیاریكراو لە شوێنی ئاماژەپێدراو ئامادەی ڕێوڕەسمی فڕاندنی فڕۆكەكە بن.


ئومێد بابان



PM:03:07:15/03/2015