پێشمەرگە لە میحوەری داقوقوە دەستی بەهێرش کرد

هێزی پێشمەرگە لەبەرە بەیانی ئەمرۆ ١٦-٣ لە پێنج قۆڵەوە لەناوچەی داقوق دەستی بە هێرش کردووە بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش.

ئەم هێرشەی هێزی پێشمەرگە لەمیحوەری باشوری کەرکوکە بە بەشداری گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بەڕێوە دەچێت، تێکڕای هێرشەکە بە پاڵپشتی فرۆکەکانی هاوپەیمانانە.
 
بەپێی هەوڵەکانی دەست سپی کەوتووە حەشدی شەعبی کە نزیکن لەو دەڤەرە بەشداری شەڕەکەیان نەکردووە.

ئامانجە لە هێرشەکە وەک بەرپرسی راگەیاندنی هێزەکانی ٧٠ شاخه‌وان ئه‌كره‌م بەخەندانی راگەیاندووە ئازاکردنی گوندەکانی ( وەحدەو سەعد و خالید و شەمس و جەدیدەیە).



AM:10:07:16/03/2015