بزانە میوزیک و شێرپەنجە پەیوەندیان چییە

چەند پسپۆڕێكی بەریتانی توێژینەوەیەكیان لەسەر كاریگەری میوزیك لەسەر كەسانی توشبوو بە شێرپەنجە ئەنجامداوە و بۆیان دەركەوتووە كە میوزیك كاریگەرییەكی زۆر باش لەسەر تەندروستی ئەو كەسانە جێدەهێڵێت.
پسپۆڕەكانی ناوەندی نەخۆشیەكانی شێرپەنجە لە بەریتانیا بۆیان دەركەوتووە، میوزیك دڵەڕاوكێی كەسانی توشبوو بە شێرپەنجە كەمدەكاتەوە و باری تەندروستیان باشتر دەكات و ورەیەكی زیاتریان پێدەبەخشێت بە تایبەت لای گەنجان و منداڵان.
توێژینەوەكە لەسەر كۆمەڵێك كەسی توشبوو بە شێرپەنجە ئەنجامداوە، داوایان لێكراوە ڕۆژانە بۆ ماوەیەك گوێ لە گۆرانی و میوزیك بگرن.
ئەنجامەكان دەریانخستووە زۆرینەی ئەو كەسانە تەندروستیان باشتر بووە و بەرگری لەشیان بەهێز بووە، ئەمە جگە لەوەی باری دەرونیان بەرەو باشتر چووە و زیاتر هەستیان بە دڵخۆشی كردووە، سەرجەم ئەمانەش كاریگەری هەبووە لەسەر كاری خانە شێرپەنجەییەكان لە لەشیاندا و چالاكی ئەو خانانە بەرە و كەمبونەوە چووە.





PM:03:09:16/03/2015