شاندێكی مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای شیعه سەردانی هەرێم دەكات
بڕیارە ئەمرۆ سێشەممە شاندێكی باڵای مەرجەعیەتی شیعه‌كان سەبارەت بە پرسی ئاوارەكان سەردانی هەرێمی كوردستان بكات.
لەمبارەیەوە فه‌لاح هاشمی، ئەندامی ئەو شاندە ڕاگه‌یاند: شانده‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ ئاواره‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه، هه‌ر له‌مه‌سیحییه‌كانه‌وه، تاده‌گاته ئێزدی و سوننه‌كان وشیعه‌كانیش، هه‌ڵوێسته ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌كرێت له‌لایه‌ن مه‌جه‌رعییه‌تی باڵاوه پێشكه‌شی ئاواره‌كان بكرێت، وه‌ك هاوكاری لۆجیستی و مادی.
شانده‌كه دیداری له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له”زیا‌و سه‌لال زه‌وبه‌عی” سه‌رۆكی ژووری داڵده‌دانی ئاواره‌كان” و "زیا‌و بوتروس” سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان سازكردوووه. تاكو به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ئاگاداری دۆخی ژیانی ئاواره‌كان بن.
AM:10:44:17/03/2015