نازناوی دایكی شەهیدانی جیهان دەبەخشرێت بە دایكی سێ پێشمەرگەی شەهید

‌دایكە عائیشە
پەرلەمانی ئەوروپا بە فەرمی بانگهێشتی دایكە عائیشە، دایكی سێ پێشمەرگەی شەهید دەكات بۆ رێزلێنان‌و بەخشینی نازناوی "دایكی شەهیدانی جیهان".

شەوی رابردوو دایكی ئەو سێ شەهیدە كە كوڕەكانی لە رزگاركردنی ناوچەی زومار لەلایەن داعشەوە شەهیدكران، بەیاوەری تاقەكوڕەكەی بەرەو بروكسێلی پایتەختی بەلجیك بەڕێكەوتن تا بەشداری ئەو رێوڕەسمە بن كە لەلایەن پەرلەمانی ئەوروپاوە بۆ سازكراوە.

رۆژی 25ـی تشرینی یەكەمی 2014 لە ڕزگارکردنی شارەدێی زوممار لە لایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە، سێ برای پێشمەرگە بە ناوەكانی (نەجات عوسمان، ئەحمەد عوسمان و مەولوود عوسمان) بەیەكەوە شەهید بوون.



AM:11:53:17/03/2015