گۆڕان خۆی ساغکردەوە دەنگ بۆ درێژکردنەوەی ماوەی بارزانی نادەن

فراکسیۆنی گۆڕان خۆی ساغکردەوە کە دەنگ بە درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بارزانی نادات.

پەرلەمانتاری گۆڕان عەلی حەمە ساڵح رایگەیاند کە وەک فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان دەنگ بە درێژکردنەوەی ماوەی بارزانی نادەن، چونکە درێژکردنەوەی ماوەی بارزانی کارێکی نایاساییە.

ئەم قسانەی عەلی حەمە ساڵح لە میانەی بەرنامەی تاوتوێی کەناڵی NRT دا هات کە ئەمشەو ١٧-٣ لەگەڵیدا سازکرابوو.

لەم بەرنامەیەدا ئەو ئەندام پەرلەمانەی گۆڕان لەسەر بێ مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەتی وتی" پارتی و یەکێتی ئەوەندە دەوڵەمەندن دەتوانن خەڵکی هەرێمی کوردستان بژیەنن".

سەبارەت بەداهاتی گومرگی ئیبراهیم خەلیل ئەو پەرلەمانتارە سەرسوڕمانی خۆی راگەیاند کە پارتی و یەکێتی ساڵانێکی زۆر شەڕیان لەسەر ئەو گومرگە کردووە، وەک ئەو ئاماژەی پێدا "داهاتەکەی زۆر کەمە!".

سەرباری ئەمە، عەلی حەمە ساڵح جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە بەدواداچوون بۆ داهاتی ئەو خاڵە گومرگییەش دەکەن..  



PM:09:07:17/03/2015