سلێمانی.. دوو كه‌س بەتۆمەتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر سزادران

دوو هاوڵاتی بەڕەگەز ئێرانی‌و عێراقی بەتۆمەتی بەكارهێنان‌و بازرگانی كردن بە مادەی هۆشبەر بە زیندان‌و غەرامە سزادران.

بەپێی راگه‌یاندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی توانیان له‌ناو شاری سلێمانیدا به‌ بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی (14) ی مخه‌ده‌رات ، دوو كه‌س ده‌ستگیربكه‌ن، دوای گه‌ڵاڵه‌بوونی دۆسیه‌كانیان و هه‌واڵه‌كردنیان بۆ دادگا، له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانیه‌وه‌ دوێنێ سێشه‌ممه‌ 17ی ئازاری 2015 سزادران.

له‌باره‌ی سزاكانه‌وه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌: تاوانبار (ع،ر،ر) له‌ دایكبوی ساڵی 1990 ئێران، پیشه‌ی كاسب، ره‌گه‌ز نێر، به‌تاوانی به‌كارهێنانی  ماده‌ی هۆشبه‌ر، سزادراوه‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ و غه‌رامه‌كردنی به‌ بڕی 450 هه‌زار دینار.

تاوانبار (ح،ن،ا) له‌دایكبووی ساڵی 1987 عیراق، پیشه‌ی كاسب، ره‌گه‌ز نێر، به‌تاوانی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر، له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌ری له‌ جۆری (كریستاڵ) پێگیرا، سزادراوه‌ بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی 450 هه‌زار دینار.



AM:10:21:18/03/2015