ڤیدیۆ...ئەحلام هەر ناناسنەوە

هونەرمەندی بەناوبانگی ئیماراتی ئەحلام كلیپێكی نوێ بڵاودەكاتەوە.
ئەحلام دوای چەند ساڵێك دابڕان جارێكی دیكە بە بڵاوكردنەوەی كلیپی گۆرانی (ملهوفە لصوتك) بڵاودەكاتەوە و لەماوەیەكی كەمدا زیاتر لە 200 هەزار بینەری بۆ خۆی كۆدەكاتەوە.
لە كلیپەكەدا ئەو هونەرمەندە بەشێوەیەكی زۆر جیاواز دەردەكەوێت بڕێكی زۆر لەكێشی دابەزیوە، تەنانەت بەشێك لە چالاكی توڕە كۆمەڵایەتییەكان باس لەوە دەكەن كە ئەحلام بەم شێوەیە ناناسرێتەوە، لە كلیپیەكەشدا وەك هەمیشەش نمایش بۆ جل و بەرگ و خشڵە گران بەهاكانی دەكات.
لەلایەكی دیكەوە ئەحلام بڕیاریداوە لە 25ی ئەم مانگەدا نوێترین ئەلبومی خۆی بە ناوی (ابتحداك) بڵاوبكاتەوە و پێشبینی دەكرێت سەركەوتنێكی زۆر لە وڵاتانی كەنداو بەدەست بهێنێت.



PM:02:02:19/03/2015